|
کمیته تنظیماتی اتحادیه دمکراتیک کردستان در بانه
|
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌وه‌ی په‌ژاك ده‌یكات له‌به‌ژه‌وه‌ندی ئێرانه و زه‌ره‌ر له‌گه‌لی كورد ده‌دات
سازدانی:هیلال ئیبراهیم
كوردستان راپۆرت: بۆچی كێشه‌ی په‌كه‌كه و هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ندێكجار ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیشی وه‌رگرتووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: خوێندنه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، یان كێشه‌ی كورد‌و مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌كێشه‌ی كورد، سیستمی نوێی جیهانی كه‌ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كات و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره كه زۆر شت و ئاڵوگۆڕی گه‌وره له‌نێو خۆیدا ده‌گرێته‌به‌ر، قورسایی كورده، هه‌رچه‌ند زۆر كه‌س پێیوایه كه ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش پێموانییه ئاسته‌نگی زۆر گه‌روه و جدی هاتبێته پێش ئه‌م سیستمی نوێی جیهانییه، له‌نێو ئه‌م سیستمی نوێیه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژرێت، كورد بریتییه له‌گرنگترین لایه‌نه‌كان و به‌بێ كورد پێموانییه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بێت و سه‌قه‌ته، پێشموانییه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌یانه‌وێ كۆتایی پێ‌بێنن، واته كورد فاكته‌رێكی ئه‌ساسییه له به‌دیهێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه له رووی جوگرافیا و نفوس و رابردووی ستراتیژی و جیۆپۆلۆتێكی كورد و ته‌بیعه‌تی جوگرافیای كوردستان وایكردووه كه كورد هه‌روه‌كو عه‌ره‌ب، فارس و تورك به‌شێكی گرنگه له‌م پڕۆژه‌یه‌دا، ئێستا ده‌بینین دوو كێشه‌ی زه‌ق و گه‌وره سه‌ده‌یه‌كه ناوچه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. پێموایه ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی سیستمی نوێی ناوچه‌كه، ئه‌م دوو كێشه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و كورده كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه شته‌كان سه‌قه‌ت ده‌بن و نایه‌نه دی. ته‌بیعه‌تی پڕۆژه‌كه‌ش هه‌رئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت، كه سیستمی نوێ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه داڕێژراوه وه‌كو له ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی 20 سیستمێك داڕێژرا و له‌م سه‌ده‌یه‌شدا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ئه‌وان پێویستیانه و گه‌ره‌كیانه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئایا وه‌كو كورد خۆی چۆن ده‌یه‌وێت یان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چۆن خۆیان ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت؟ ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وان چۆن ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه و چاره‌سه‌رێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی ئه‌وان بپارێزێت، ئه‌وه شتێكه له‌به‌رنامه‌ی ئه‌واندایه، كورد له‌یه‌كه‌م خۆنواندنی له‌به‌رده‌م ئه‌و سیستمی نوێی جیهانییدا له‌باشووری كوردستاندا خۆی نواند، ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه كه ئێستاكه ناتوانین به‌درێژی باسی بكه‌ین، بۆچی كورد له‌باشووری كوردستاندا بوو به‌ناوه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌مه به‌حسێكی زۆری هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام وه‌كو كورد كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرا كێشه‌ی كورد بووه به‌كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رچۆنێك بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كێشه‌ی كورد چ له‌توركیا و چ له‌باشووری كوردستان چ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان چ له رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ هیچ شتێك نییه كه له میدیا و ناوه‌نده سیاسییه‌كان شاراوه بێت.
كوردستان راپۆرت: هه‌رێمی كوردستان به بڕوبیانووی چالاكی په‌كه‌كه و په‌ژاك به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه و دژایه‌تییانه‌ی توركیا و ئێران، چ خوێندنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه بۆ خستنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناو ململانێیه‌كی نه‌خوازراو؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: باشووری كوردستان زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی كه ببێت به‌ناوه‌ندی كێشه‌ی كورد، یان ببێت به‌ناوه‌ندی دیپلۆماسیه‌تی كورد، وه‌كو ترافیكێك جێگه‌ی بایه‌خی ده‌ره‌وه‌یه، زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه له كوردستانی باشووره‌وه هه‌م له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردییه‌وه كه له‌باشووری كوردستاندایه‌و ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری سیاسی پێگه‌یاند، ئێستا باشووری كوردستان بۆته ناوه‌ندی دیپلۆماسیه‌تی بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان، بۆیه جێگه‌ی بایه‌خه ئه‌مڕۆ ده‌بینین باشووری كوردستان هه‌روه‌كو جوگرافیاكه‌ش ناوه‌ندی كوردستانه بۆ پارچه‌كانی تریش، قیاده‌ی كوردی قیاده‌یه‌كه كه‌جێگه‌ی ئیهتیمامی ده‌ره‌وه‌یه، چ ئه‌وروپا بێت یان ئه‌مریكا بێت، لێره‌دا زه‌مینه‌یه‌ك ساز بووه كه‌ئه‌م پارچه‌یه ببێت به‌ناوه‌ندێك بۆ زۆر شت، ئێستا توركیا و ئێران و چه‌ند شوێنێكی تریش حیساب بۆ ئه‌م پارچه‌یه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌ی كورد لێره‌دا یه‌كلایی بێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت و كورد له باشووری كوردستاندا بگات به‌وخاڵه ستراتیژییانه‌ی كه له مێژووی كورددا خه‌باتی بۆ كراوه، راسته‌وخۆ كاری كردووه له‌باكوور و له‌رۆژهه‌ڵات و له رۆژئاوای كوردستانیش، تائێستاش هه‌روابووه، ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسییانه كه له‌باشووری كوردستاندا به‌دیهاتووه، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له‌سه‌رباكووری كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، پێموایه هه‌موو كاتێك بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌باشووری كوردستان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر پارچه‌كانی تر.
كوردستان راپۆرت: كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوور ده‌رك به‌م دۆخه ده‌كه‌ن كه‌كورد له‌باشووری كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر مافه‌كانی كورد له‌باشوور به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ماف و داواكارییه‌كانی ئه‌وانیش، ئایا لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌رك به‌مه ده‌كه‌ن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: پێموایه ئه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی سیاسی باشی هه‌بێت و مته‌وازع بێت و له‌وه‌ی كه بینیویه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م 16 ساڵه‌ی رابردوودا، ده‌بێت ئیعتراف به‌وه بكات كه‌باشووری كوردستان له‌ڕووی سیاسی و له‌ڕووی كلتوورییه‌وه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر پارچه‌كانی تر كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌رچاوی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌مڕۆ ده‌بینین هه‌ولێر و سلێمانی بوون به دوو شاری نه‌ته‌وه‌یی و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه كوردی پارچه‌كانی تر رووی تێده‌كه‌ن، هه‌موو سیاسه‌تمه‌داری پارچه‌كانی كوردستان لێره كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له بواری فه‌رهه‌نگی كارده‌كه‌ن لێره كۆبوونه‌ته‌وه، سه‌رمایه‌داری پارچه‌كانی تری كوردستان ئێستا له‌كوردستان سه‌رمایه‌داری ئه‌كه‌ن، واته هه‌ولێر و سلێمانی بوون به‌دوو سه‌نته‌ر بۆ هه‌موو پارچه‌كانی تری كوردستان له‌هه‌موو بوارێكدا، ئه‌مه زۆر به‌رچاوه كه‌س ناتوانێ حاشا له‌م مه‌سه‌له‌یه بكات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت حاشا له‌م مه‌سه‌له‌یه بكات و بڵێت وانییه یان بیه‌وێت زۆر كه‌می بكاته‌وه، پێموایه راست ناكات به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سكه‌وته مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییانه كه كورد له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه.
كوردستان راپۆرت: زۆربه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چالاكی نیزامی‌یان نییه له له‌ناو ئێران و ئه‌و بێده‌نگییه‌و نه‌مانی چالاكییه تا چه‌ند به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرێ دراون؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: هه‌ندێك چالاكی وه‌كو چالاكی چه‌كداری راوه‌ستاوه، له‌وانه‌یه هه‌ندێكی به‌و شێویه بێت له‌به‌ر به‌رژةوه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا ئه‌گه‌ر بێین سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌جالی شه‌ڕی چه‌كداری هه‌بوایه دژی ئێران بكرێت، ده‌كرا، وه‌كو خۆم ئه‌وه‌م پێ باش نه‌بوو و قبوڵیشم نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هۆیه‌ك بێت له‌و هۆ گه‌ورانه‌ی كه‌ئێمه له‌به‌ر باشووری كوردستان شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناكه‌ین، به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر چالاكی حزبه‌كان راوه‌ستاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی ناوخۆ و سیستمی جیهانی كه وایكردووه حزبه‌كان چالاكی نه‌كه‌ن، چونكه چالاكی ته‌نها چالاكی نیزامی و سیاسی نییه، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه، چالاكی فه‌رهه‌نگیمان هه‌یه، چالاكی دیپلۆماسیمان هه‌یه و چالاكی راگه‌یاندنمان هه‌یه، ته‌ماشا ده‌كه‌ین له‌م بواره‌دا زۆر پاسیڤ بوون هه‌یه، جیا له‌مانه چالاكی رێكخستنی مه‌ده‌نی كه بۆی هه‌یه له‌هه‌موو جێگه‌یه‌كدا كه هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان هه‌تا باكووری كوردستان یان رۆژئاوای كوردستان ئه‌و كارانه بكه‌ن، به‌ڵام كه ته‌ماشا ده‌كه‌یت ئه‌مه زۆر لاوازه ئه‌مه له‌و ئاسته‌دا نییه كه‌حزبێك ده‌ڵێت من پێشه‌نگی خه‌ڵكم و نوێنه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردم، كه‌چی چالاكی له ئاستێكی زۆر نزمدایه و نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی خواست و ویستی خه‌ڵك بداته‌وه و بۆشاییه‌كان پڕبكاته‌وه ئه‌و فه‌راغه سیاسی و ته‌نزیمی وفیكریه‌ی كه‌هه‌یه‌تی پڕی بكاته‌وه.
كوردستان راپۆرت: په‌ژاك ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی چالاكی چه‌كدارییه و ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی خراپی كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و چالاكییانه و ئایا شیاوه بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: به‌جورئه‌ته‌وه ده‌یڵێم نه‌ك بۆ په‌ژاك بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی كه بیه‌وێت به‌شه‌ڕی چه‌كداری كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكات هه‌ڵه‌یه و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندی داگیركه‌رانی كوردستاندایه، ئه‌وه‌ی كه په‌ژاك ده‌یكات 100 % له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و حكومه‌تی ئیستبدادی و حكومه‌تی چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی كورده له‌ئێراندا كه به‌وشێوه‌یه زه‌ره‌ر له‌گه‌لی كورد ده‌دات له‌ناوخۆی وڵات‌دا، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ڕێگه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و له‌ڕێگه‌ی NGOكان و له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه ئیشده‌كه‌ن جمهوری ئیسلامی فشاری بۆ سه‌ر ئه‌وانه زۆر ده‌بێت كوردستان ملیتاریزه ده‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بینین كوردی باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌كانی به‌ده‌یان ساڵ له ژێرتۆپباران و بۆمبارانی به‌عس شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراق سه‌رله‌نوێ ئه‌و گوندنشینانه‌ی سه‌رسنووری باشووری كوردستان شه‌ڕبه‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و ئاواره‌یی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، كێ ده‌ڵێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌ره‌ناستێنێ و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و په‌یمانه ستراتیژییانه‌ی كه‌له‌نێوان ئێران توركیادا هه‌یه په‌ره بستێنێ و گه‌وره ببێت و ئه‌وان چالاكی گه‌وره له‌ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌مه زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژووییانه كه هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌مه به‌ڕای ئێمه نه‌ك هه‌ر بۆ په‌ژاك، هه‌ر حزبێكی تریش كه بیه‌وێت ئه‌و كاره بكات به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد نییه چ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ له‌باشووری كوردستاندا، ئێستا په‌ژاك به‌و كارانه‌ی وه‌ك فارسه‌كان ده‌ڵێن “ئاو ده‌كه‌نه ناو ئاشی دوژمنه‌وه” بۆ ئه‌وه‌ی كه باشتر ئاشه‌كه‌ی بخولێته‌وه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی چه‌كداری چاره‌سه‌ر بوایه، ده‌بوایه شه‌ڕی چه‌كداری باكووری كوردستانی رزگار بكردایه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پێیوایه به‌شه‌ڕی چه‌كداری ئێران ده‌ڕووخێت، بۆ رزگاری نه‌كرد؟ به‌ر له‌په‌ژاك كۆمه‌ڵه‌كان و دیموكراته‌كانی ئێستا شه‌ڕی چه‌كدارییان دژ به‌ئێران كردبوو، زۆر ساڵ شه‌ڕیان كرد دژ به‌ئێران له‌كاتێكدا شه‌ڕی ئێران و عێراقیش له‌ئارادا بوو، به‌ڵام ئایا ئێران به‌شه‌ڕ رووخا؟
كوردستان راپۆرت:رێگاكان چین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكرێت؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: رێگه زۆره، به‌ڵام ئێستا په‌ژاك ده‌ڵێت من نه فیدڕالیزمم ده‌وێت نه‌خود موختاریم ده‌وێت نه‌كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆم ده‌وێت وه‌ك چۆن په‌كه‌كه بۆ پارچه‌كانی تر ئه‌و شتانه ده‌ڵێت، ده‌ڵێت كۆن فیدڕالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌وێت، فیدڕالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌جیاوازه له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌تۆ ده‌بێت شه‌ڕی بۆ بكه‌یت، ستراتیژی په‌ژاك بۆ ئێران و كوردستانی رۆژهه‌ڵات كۆن فیدڕالیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، وه‌كو خۆی پێناسه‌ی ده‌كات له‌به‌رنامه و په‌یڕه‌و پرۆگرامی خۆیدا كۆن فیدڕالێزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ی پێویستی به‌شه‌ڕ ده‌كات به‌ناوی به‌رگری ره‌واوه، ئێستاكه كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه به ده‌ست تورك و فارسه‌وه نه‌ده‌ن و به‌هانه به‌وڵاتانی تر نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی كه له كێشه‌ی كورددا ده‌ستیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێن و به‌هانه نه‌ده‌ن و موبه‌ریرات نه‌خه‌نه ده‌ستیانه‌وه، كورد ده‌بێ خۆی رێك بخات و خۆی له‌بواری دیپلۆماسییه‌وه له‌ئه‌وروپا و له‌ئه‌مریكا لۆبی ساز بكات، لۆبی سیاسی، ئابووری، لۆبی كلتووری و چالاكییه‌كی گه‌وره و فراوان ده‌ست پێبكات و بتوانێ دیپلۆماسییه‌ت له‌ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ده‌ستپێبكات و راگه‌یاندنی جدی و به‌هێز دروست بكات. بۆ نموونه وه‌كو ده‌بینین هه‌موو رێكخراوه‌كان ته‌له‌فزیۆنیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوانه به‌ڕاستی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی پێكبهێنن هه‌ربه‌رنامه‌یه‌كی كه له كام ته‌له‌فزیۆنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بڵاوبێته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕی چه‌كداری ده‌توانێ كاریگه‌ری بخاته سه‌ر پێشكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
كوردستان راپۆرت: چاودێرانی سیاسی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه خۆی خستۆته پشت په‌ژاك و به‌ناوی په‌ژاكه‌وه لێدوان و چالاكی ئه‌نجام ده‌دات په‌كه‌كه ئه‌م كاره بۆ ده‌كات ؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه تا ئه‌و جێگایه ده‌زانین و ئاگادارین پێشتر له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا بووین و دوایی به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌به‌دی كران و چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كران، ناچار به‌جیا بوونه‌وه بووین، ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی 1999وه تائێستا په‌كه‌كه خۆی به‌كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه پاراستووه، له ساڵی 1999وه به‌ولاوه په‌كه‌كه ره‌گی حه‌یاتی خۆی یان بڵێن ده‌ماری ژیانی خۆی په‌یوه‌ست كردووه به جوانان و گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چونكه له‌ساڵی 1999به‌ولاوه په‌یوه‌ست بوون له‌باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان بۆ ناو په‌كه‌كه بڕا، ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هێزێكه كه په‌كه‌كه ناوی ده‌نێت گه‌ریلا یان هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌مووی پێكهاتووه له‌كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و په‌كه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه یه‌ك له‌دوای یه‌ك تووشی ده‌بن چ قه‌یرانی ناوخۆیی خۆی و چ قه‌یرانی ده‌ره‌وه‌یی كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ن، به‌كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پاراستووه. له‌لایه‌كه‌وه په‌ژاك شه‌ڕ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و له‌لایه‌كی تره‌وه په‌كه‌كه خۆی نوێنه‌رایه‌تی له ورمێ هه‌یه و دانوساندنی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئێمه كه كاتی خۆی له‌ناو په‌كه‌كه بووین باسی ئه‌وه ده‌كرا كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكرێت، ئێمه زۆر مه‌شكوك بووین له دروستكردنی هێزێكی ئاوا، ئه‌و چه‌ند براده‌ره‌ی كه‌دامه‌زرێنه‌ری په‌ژاك بووین غه‌یری یه‌كێكیان نه‌بێت، ئێستا هیچیان نه‌ماون ته‌نها (بڕیار گابار) ماوه. ئه‌وكاته ئێمه هه‌موومان ترسمان له‌وه هه‌بوو كه به‌ڕاستی په‌ژاك ده‌ستی ئێرانی له‌پشته‌وه نه‌بێت، دوایی په‌كه‌كه وه‌كو كارتێك دژ به‌ئێران به‌كاری بێنێ، یان ئه‌مڕۆكه ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه ده‌یكات به‌ڕاستی زۆر سه‌یره، له‌لایه‌كه‌وه نوێنه‌رایه‌تی له ورمێ هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه په‌ژاك له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕده‌كات، په‌ژاك ده‌یه‌وێت به‌شه‌ڕی چه‌كداری چی ئیسپات بكات؟ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه به‌شه‌ڕی چه‌كداری بیه‌وێ بڵێت شتێكی تازه‌ی له‌خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ساز كردووه.
كوردستان راپۆرت: په‌كه‌كه و په‌ژاك ئه‌و یارییه بۆ ده‌كه‌ن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: پێموایه له‌نێو هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا له‌ناو هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كدا كه گه‌وره ده‌بن، ناتوانن چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه و شه‌ڕ دروست ده‌بێت، خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌م له‌نێو ئیستخباراتی تورك و هه‌م له‌نێو جه‌یشی توركدا هه‌یه و هه‌م له‌نێو په‌كه‌كه‌شدا هه‌یه و هه‌م له‌ناو ئێرانیشدا هه‌یه كه‌ده‌یانه‌وێ شته‌كه ئاڵۆز بكه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نادیموكراسیانه و نائینسانیانه‌ی خۆیان شتی ئاوا درێژه پێبده‌ن، له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه زۆر كه‌سایه‌تی هه‌ن چ له‌ناو په‌كه‌كه و چ له‌ناو تورك و ئێرانه‌وه نایانه‌وێ ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموون له‌مێژووی كورد و كوردستاندا سه‌ركه‌وێت و بتوانێ له‌ناو گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و نێونه‌ته‌وه‌یشدا خۆی بنوێنێت.
كوردستان راپۆرت: ئێوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌ژاك له‌ساڵی 2004 له په‌ژاك جیابوونه‌وه، ئه‌و كێشانه چی بون وایكرد له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی په‌ژاك ئێوه‌ش په‌ژاك و په‌كه‌كه به‌جێ بهێڵن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه زۆر جار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستاندا باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان كردووه، ئێمه كاتێك په‌یوه‌ست بووین به‌په‌كه‌كه له‌ساڵی 1996وه بزوتنه‌وه‌ی كوردی له‌ئێراندا مردبوو، فه‌راغێكی سیاسی و فكری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌نێو كوردستانی ئێران‌دا هه‌بوو، ئه‌و كاته‌ش په‌كه‌كه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی كوردی خۆی ده‌ناساند به‌جیهان و به‌تایبه‌تی دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی (مید تیڤی) ئێمه كۆمه‌ڵێك رۆشنفكر و گه‌نجی ناو زانكۆكانی ئێران بووین، وامان ده‌زانی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بین به په‌كه‌كه، ده‌توانین كاری رێكخراوه‌یی بكه‌ین و ده‌توانین خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بزوتنه‌وه‌یه‌كی چالاك و مۆدێرن بۆ ئه‌و فه‌راغانه‌ی كه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه ساز بكه‌ین و بتوانین رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تازه و نوێ له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ببه‌ین. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كرد‌و گوتمان ده‌مانه‌وێ ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌بێت، ئێوه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌رۆژهه‌ڵاتدا شتێك بكه‌ین، ئه‌وانیش وتیان وه‌رن راسته‌وخۆ وه‌رنه ناو ئێمه و له‌ناو ئێمه‌دابن نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه حزبێك بین و ئێوه‌ش حزبێك و ده‌بێت بێن ئه‌وكاته له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه هاتین و كۆمه‌ڵێك براده‌ری تر هاتن و له‌ساڵی 1999وه دوای گیرانی به‌ڕێز (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) مه‌سه‌له‌كه زۆر گه‌وره‌تر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان په‌یوه‌ست بوون به‌په‌كه‌كه، ئه‌م كێشانه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بوو، ئێمه‌ش داخوازی دروستكردنی حه‌ره‌كه‌یه‌ك و داخوازی دروستكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و مۆدێرنمان هه‌بوو، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌بیانووی جۆراوجۆر شته‌كه‌ی دواده‌خست تاساڵی 2003 كه سه‌دام رووخا‌و ئه‌مریكا هاته ناوچه‌كه و ئه‌وكاته هه‌م له‌لایه‌ن ئێمه و هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه خواستێك هه‌بوو بۆ دروستكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه ئێمه ده‌مانویست ساز بێت، بزووتنه‌وه‌ی لیبڕاڵ دیموكرات بوو كه بتوانێ له‌هه‌موو بوارێكدا شتی تازه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان پێبێت.
كوردستان راپۆرت: ئێوه له‌ژێر چه‌تری په‌كه‌كه‌دا چۆن ده‌تانویست سه‌ربه‌خۆ بن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌ویست و ئه‌گه‌ر پێویستیشی بكردایه هاوكاریمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆبووینایه له‌بواری ئابووری و سیاسییه‌وه، له‌بواری چالاكییه‌وه ئازادی ته‌واومان هه‌بووایه، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی فكرییه‌وه به‌هچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌ده‌كرد كه‌ئێمه داببرێین و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت، جائه‌و كاته ئێمه به‌وشێوه‌یه ده‌مانویست ئه‌وان به‌شێوه‌یكی تر، هه‌تا ئه‌و كاته ئێمه كه‌پرۆگرامی په‌ژاكمان نووسی و حازرمان كردبوو بۆ كۆنگره سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه، له‌و پرۆگرامه‌ی كه ئێمه نوسیبوومان عاجز بوون، هه‌تا ده‌یان گوت ئێمه نایه‌ڵێن كۆنگره ساز بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌تان بێت، ده‌یان وت له‌به‌رنامه و پرۆگرامی حزبیدا هاتووه ده‌بێت فیدڕالیزم هه‌بێت، ده‌بێت رژێمی مه‌لاكان بڕووخێت و نه‌مێنێت، ئه‌وان ده‌یانگوت فیدڕالیزم قبوڵ ناكه‌ین و كاریشمان به رژێمی ته‌وه‌كراتیكی مه‌لاكان نییه، ده‌بێت ئه‌م دوو خاڵه نه‌بێت، شتێكی ئاوا به‌ئێمه وترا، شتێكه كه تائێستا له‌لای ئێمه ماوه‌ته‌وه و به‌ڕاستی له‌لای كه‌س نه‌مان گوتووه، یه‌كێ له‌سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌ئێمه‌ی گوت “له‌مه‌نتیقه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئێران دیموكراتیترین وڵاته، نابێت ئێوه ئه‌وه پڕۆگرام و ئه‌ساسنامه‌تان بێت دژ به‌ئێران”. ئێمه تووشی شۆك بووین و ئیتر له‌رۆژانی ئه‌وه‌ڵه‌وه هه‌تا له‌ناو كۆنگره ئێمه نه‌مانده‌ویست به‌ڕێز (حاجی ئه‌حمه‌دی) ببێت به‌سه‌رۆكی په‌ژاك، چونكه به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌كو پاكه‌تێك له‌ئه‌وروپا هێنایان له‌چیای قه‌ندیل له دۆڵی شه‌هید هاڕووندا له‌ناو كۆنگره‌ی په‌ژاكدا گوتیان ده‌بێت ببێت به‌سه‌رۆكی په‌ژاك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه، شایه‌تمان هه‌یه ئێستا زۆر به‌ڕێز هه‌یه كه‌كاتی كۆنگره، كه گۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌ژاك به‌سترا له 24 /3 /2004 به‌ڕیز (خالیدی خه‌یاتی) و به‌ڕێز (حاجی عه‌بدوڵڵای حجاب) و چه‌ند ئه‌ندامی تر هاتبوون له‌ئه‌وروپاوه و ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌ژاك و ئه‌ندامانی چیا كه ده‌مانویست حزبێك دروست بێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌سی ترمان ده‌ستنیشان كردبوو كه‌ببێت به‌سه‌رۆكی په‌ژاك، ئێمه ره‌ئیمان ئه‌وه بوو به‌ڕێز (حاجی عه‌بدوڵڵای حجاب) یان به‌ڕێز دكتۆر (خالیدی خه‌یاتی) ببێت به سه‌رۆك، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزانه كه هه‌ستیان كرد ئه‌م شته كارتۆنییه و ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه هه‌موو شتێكی گرێدراوی په‌كه‌كه‌یه و سه‌ربه‌خۆیی له‌هیچ شتێك‌دا نییه قبوڵیان نه‌كرد، خۆیان كشانده‌وه، ئێمه له‌ناو خۆماندا چه‌ند كه‌س پێشنیار كراین بۆ سه‌رۆكی په‌ژاك، به‌ر له‌وه‌ی كۆنگره‌ی په‌ژاك ساز بكرێت سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژێراوه و ئه‌وش حاجی ئه‌حمه‌دییه ئێمه‌ش خۆمان كشانده‌وه و زانیمان شتێكی بێمانایه، ته‌ماشامان كرد هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كه كاتێك به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ستا و گوتی قبوڵمه كه‌ببم به‌سه‌رۆك و براده‌رانی باكووری كوردستانیش ئه‌وانه‌ی كه چوونه كۆنگره‌ی په‌ژاك راسته كه كۆنگره‌ی په‌ژاك بوو، به‌ڵام نیوه‌ی زیاتری كۆنگره‌كه 100كه‌س بوون 60كه‌سی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بوون 40 كه‌س خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، ئه‌وانه پێشتر رێنوێنی كرابوون و گوتبوویان ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن به به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی و حاجی ئه‌حمه‌دیش بوو به‌سه‌رۆك.
كوردستان راپۆرت: له‌تازه‌ترین لێدوانی حاجی ئه‌حمه‌دیدا ده‌ڵێت ئێوه چه‌ند كه‌سێك بوون له په‌ژاك جیابوونه‌وه، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك و دامه‌زرێنه‌رانی په‌ژاك ئه‌وانه‌ی كه له ساڵی 1996 و 1997و به‌ملاوه بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان برده ناو كوردستانی ئێرانه‌وه غه‌یری به‌ڕێز بڕیار گابار نه‌بێت ماوه‌ته‌وه، كه‌سێك له‌و هاوڕێیانه نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌موویان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌هاتنه ده‌ره‌وه بۆ باشووری كوردستان دوایی پێكه‌وه یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان‌مان دامه‌زراند، هه‌ندێكیان رۆیشتن ئێستا خه‌ریكی ژیانی شه‌خسی خۆیانن و له‌هه‌ولێر ده‌خوێنن، هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ئه‌وروپا و هه‌ندێكی تریشیان چوونه‌وه بۆ ئێران و ته‌سلیم بوونه‌وه، ئه‌مه نه درۆیه و نه دیعایه‌یه و نه بوختانێكه كه بیكه‌م، ئه‌وه راستییه‌كه كه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌ژاكه كه په‌ژاك دامه‌زرا هاوڕێیانی سه‌ركردایه‌تی په‌ژاك ته‌نها بڕیار گابار ماوه‌ته‌وه، چه‌ند هاوڕێیه‌كی تریش مابوونه‌وه، به‌ڵام له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له‌و دوو سێ ساڵه‌ی دواییدا كرا به مه‌شكوكانه شه‌هیدكران و كوژران.
كوردستان راپۆرت: چۆن به مه‌شكوكانه شه‌هیدكران یانی په‌ژاك خۆیان ئه‌و كادرانه‌ی خۆیانی كوشتووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: كوشتنی هه‌ندێكیان نادیاره و نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه‌بكه‌م، چونكه زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆیان و هاوڕێی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ر بوون و خاوه‌ن بیروڕامانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بوون، به‌ڵام پێمانوایه ده‌ستی ئاوایان تێدا هه‌بووه كه ئه‌مانه به‌ناوی شه‌ڕه‌وه شه‌هید بووبن. به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌ناو حزبی دیموكراتدا دیاره و مێژوویه‌كی هه‌یه، من نامه‌وێ ئیهانه به كه‌س بكه‌م، به‌ڵام وه‌كو پاكه‌تێك هێنایان و كردیان به‌سه‌رۆكی په‌ژاك، له ئه‌ساسنامه‌ی په‌ژاكدا هاتبوو كه‌هه‌ر سه‌رۆكێك بۆی هه‌یه دوو ده‌وره ببێت به‌سه‌رۆكی په‌ژاك، ئێستا ده‌بینین كۆنگره‌ی سێهه‌میش به‌ستراوه‌و دیسانه‌وه حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ر بۆته‌وه به‌سه‌رۆكی په‌ژاك، له‌به‌ر چی؟ ئایا په‌ژاك كه‌سی تێدا نییه ببێت به‌سه‌رۆكی په‌ژاك غه‌یری حاجی ئه‌حمه‌دی نه‌بێت؟
من زۆر به‌داخم بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه له‌شاخن له‌نێو ئه‌و زۆر و زه‌حمه‌تییه، به‌ڵام به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی له ئه‌وروپایه و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه لێدوان ده‌دات و به‌نای ئه‌وانه‌وه به‌یاننامه‌ده‌رده‌كات و خۆی گه‌وره ده‌كات، حاجی ئه‌حمه‌دی له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئه‌مریكادا ئه‌وه‌نده بێ ئینسافه ده‌ڵێت ئێمه ویستومانه له‌ساڵی 1990وه جوڵانه‌وه‌یه‌ك له كوردستانی ئێران‌دا ساز بكه‌ین، باشه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه كه ئاگادارن له‌و مقابه‌له‌یه‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی، به‌تایبه‌تی به‌ڕێز بڕیار گاباری هه‌موو شتێك ده‌زانێ، بۆ بێده‌نگه له‌ئاست ئه‌و مقابه‌لانه‌و قسه ناڕاستانه‌ی به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی كه‌خۆی ده‌كات به‌خاوه‌نی په‌ژاك و میراتی په‌ژاك له‌كاتێكدا په‌ژاك خاوه‌نی خوێ، ده‌یان هاوڕێی رۆژهه‌ڵاتی بووه كه شه‌هید بوون، به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی هیچ فڕی به زه‌حمه‌تییه‌كه‌وه نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه بیه‌وێت په‌ژاكی پێ دروست بكات، به‌ڕاستی ئه‌مه ته‌سه‌روفكردنه له ره‌نج و زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی ده‌یان گه‌نجی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ئه‌مڕۆ دانه‌یان نه‌ماون له‌نێو په‌ژاكدا یان شه‌هید بوون یادوور كه‌گوتووونه‌ته‌وه. چۆن ئه‌مڕۆ كه‌سێ به‌ناوی سه‌رۆكه‌وه ئیجازه به‌خۆی ده‌دات كه‌ئاوا ته‌سه‌روفێك بكات؟ ئێستا له‌ناو په‌ژاكدا ره‌نگه زۆر براده‌ر هه‌بن كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌ڕاستی حه‌ره‌كه‌یه‌كی جوان و رێك‌وپێك رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ده‌بێت حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و حه‌ره‌كه‌یه بێت و ته‌سه‌روف له ره‌نج و زه‌حمه‌تی ئه‌وان بكات؟ په‌ژاك جوڵانه‌وه‌یه‌كی رۆشنبیرییه و رۆشنفكری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ له‌و رۆشنفكرانه‌ی كه‌له‌سه‌ر چیان نابن به‌سه‌رۆك له‌و دواییانه‌دا دوو هاوڕێی رۆژهه‌ڵاتی شه‌هید بوون كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌رۆكی په‌ژاك بن وه‌كو (دیاكۆ به‌ختیاری خه‌ڵكی مهاباد و رامان كه ئه‌ویش خه‌ڵكی مهاباده). رۆشنبیر و خوێنده‌وار شه‌هید ده‌بن له‌چیا، به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دیش له ئه‌وروپا به‌یاننامه ده‌رده‌كات و ده‌ستوور ده‌رده‌كات و داوای شتی زۆر سه‌یر ده‌كات و بۆ ده‌بێت ئه‌و براده‌رانه نه‌بن به‌سه‌رۆكی په‌ژاك؟.
كوردستان راپۆرت: له‌م ماوه‌یه‌دا په‌ژاك چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی دژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ركردووه كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێم بازرگانی به‌كورده‌كانی پارچه‌كانی تره‌وه ده‌كات؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌مه بۆچوونی په‌ژاك نییه به‌ته‌نیا، په‌كه‌كه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بووه له‌مێژووی خۆیدا به‌تایبه‌تی له‌م 16/ 17 ساڵه‌ی دواییدا كه له‌باشووری كوردستاندا بووه، هه‌موو كاتێك گوتوویه‌تی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر ئێمه تیجاره‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو كاتێك به‌ڕێز (ئۆجه‌لان) گوتوویه‌تی ئه‌مڕۆ كه بارزانی و تاڵه‌بانی بوون به‌شتێك له‌سه‌ر ره‌نج و زه‌حمه‌تی من وایان لێهاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رێزێكیان لێ ده‌گیرێت له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مریكاوه ئه‌وه له‌به‌ر زه‌حمه‌ت و ئه‌زیه‌تی من بووه، په‌ژاكیش وه‌كو به‌شێك له په‌كه‌كه عه‌قڵییه‌ت و زه‌ینی هه‌ر ئه‌وه بووه، وتاری سیاسی ئه‌و بۆ ده‌ره‌وه هه‌رده‌بێت ئه‌وه بووبێت، له‌وه زیاتر شتێكی تر نییه، ئه‌وه مادده‌یه‌كه بۆ خۆ گه‌وره‌كردن و خۆ به‌زلزانین و ئاژاوه نانه‌وه.